سەردێڕ:

شایەتیدانى سۆنڵاند ساتێکى گرنگى دانیشتنەکانى لەسەرکارلادانى ترەمپە

فۆتۆ: 
2019-11-21

5322 جار خوێندراوەتەوە

گۆردن سۆنڵاند، باڵیۆزی ئەمریکا لە یەکێتی ئەوروپا و یارمەتیدەری رودی جیولیانی، پارێزەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، شایەتی لەسەر کەیسی تۆمەتبارکردنەکەی ترەمپ لەبارەی ئۆکرانیاوە دا.

لە هەواڵێکى ماڵپەرى سى ئێن ئێندا هاتووە، "خەریکە ئاو دزە دەکاتە ناو کەشتییەکەى ترەمپ، ئەوەى چاودێرى دەکرا ئەوەیە کۆمارییەکان لە ئەنجومەنى پیران جارێکیتر روبەرووى کۆتوبەندى رزگاربوون دەبنەوە پێش ئەوەى بە تەواوى ماوەى دەسەڵاتى ترەمپ ژێر ئاو بکەوێت.

بانگهێشتکردنى سەرۆکى ئۆکرانیا بۆ کۆشکى سپى، مەرجدارکراوە بە لێکۆڵینەوە لەو کەیسە و ئەوەش پێدەچێت لەرووى سیاسییەوە لەبەرژوەندى ترەمپ بێت.

هاوکات باڵیۆزی ئەمریکا لە یەکێتی ئەوروپا پێى وایە هەڵپەساردنى هاوکارییە سەربازییەکانى ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا هۆکارى ئەو کەیسە بێت و هەموانیش زانیارییان لەسەرى هەیە لەوانە میک مۆلفانى بەڕێوەبەرى کارەکانى کۆشکى سپى و مایک پۆمپیۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و جۆن بۆڵتن راوێژکارى پێشووى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمریکا و چەند کەسێکى تر.

بەپێى ماڵپەرى بى بى سى بێت، زۆرکەس لێدوان و شایەتى لەو کەیسە داوە و بە بۆمبێک چواندویانە و بەڵام شایەتیدانى سۆنڵاند، جیاوازبووە لە لێدوانى نهێنى و ژێر بەژێر و بە چرکە ساتێکى گرنگ و یەکلاکەرەوەیە لە رێوشوێنەکانى لەسەرکارلادانى ترمپ.

باس لەوەشکراوە، ئێستا زۆر قورس بووە لەسەر ترەمپ کە داواى بێدەنگبوون لەو کەیسە بکات، یان ئەو پەیوەندییانەى لەگەڵ سۆنڵاند بووە رەتبکاتەوە و ناشکرێت جۆلیانى کە وێناى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاى کردووە کەسێک بێت بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆى کارى کردبێت بەبێ بڕیارى سەرۆکى ئەمریکا.

ئێستا ئەوەى ماوە لەبەردەم ترەمپ تەنها دڵنیابوونەوەیە لە فراوانى دەسەڵاتەکانى لە سەرۆکایەتیکردنى سیاسەتى دەرەوەى وڵاتەکەى، لەوانە فشار خستنە سەر سەرکردەى وڵاتانى بیانى بۆ بەرجەستەکردنى ئەوەى دەیەوێت.

باس لەوەشکراوە، ئەگەر هاتوو ترەمپ داوا لە ئۆکرانیا بکات لێکۆڵینەوە بکات لە  دەستوەردانى رووسیا لە هەڵبژاردنەکانى ٢٠١٦، یان لەو سەرپێچییانەى کە لە ناوخۆى ئەمریکا رووبەرووى بووەتەوە و دەتوانێت هەموو رێکارێک یان ئامرازێک بگرێتەبەر کە لەلایەن سیاسەتى دەرەوەى وڵاتەکەوە بۆى رەخساوە بۆ  بۆ بەدەستهێنانى ئامانجەکانى.

لەسەرەتادا کۆشکى سپى بەرگرى لە ترەمپ دەکرد و دەیوت، " ئاساییە کاریگەرى لەسەر سیاسەتى دەرەوە دەبێت و ئەوە هیچ کێشەیەک نییە"، بەڵام دواتر کۆشکى سپى لەو لێدوانانەش پاشگەزبوونەتەوە کە مالفینى بەڕێوەبەرى کارەکانى کۆشکى سپى لە ئۆکتۆبەرى رابردوودا ئاماژەى پێداوە.

ماڵپەرى بى بى سى ئاماژەى بەوەشکردووە، بەمزوانە کۆشکى سپى دەگەڕێتەوە و ئەو هەڵویستە وەردەگرێت، بەڵام پێدەچێت کار لەکار ترازابێت.

شەوی ڕابردوو بە کاتی کوردستان، گۆردن سۆنڵاند، کە ئەندامی تیمی هەڵبژاردنی ٢٠١٦ی دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمریکا بووە، لەبەردەم کۆمیتەی زانیاریی ئەنجومەنی نوێنەراندا، لەبارەی ئەوەی کە دەیزانێت لەسەر تێوەگلانی ترەمپ بە "بەکارهێنانی کورسی سەرۆکایەتی بۆ مەرامی تایبەتی" لەگەڵ ئۆکرانیادا، شایەتیدا.

سۆنڵاند ئەوەی وت، ئەگەر چی ترەمپ هەرگیز بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەوی نەوتووە کە چی لە ئۆکرانیا دەوێت، بەڵام ڕێنماییەکانی جیولیانی ڕەنگدانەوەی ئارەزووەکانی ترەمپ بووە.

ڕاشیگەیاند، "من دەزانم کە ئەم لیژنەیە، بۆ ئەو کەیسە ئاڵۆزەی نێوان ترەمپ و ئۆکرانیا، تەنیا یەک پرسیاری سادەیان هەیە، ئەویش ئەوەیە کە ئایا ترەمپ کورسی سەرۆکایەتی بۆ مەرامی تایبەتیی بەشێوەی دانوستاندنی 'تۆ سودێک بە من بگەیەنە، منیش سودێک بە تۆ'، بەکارهێناوە؟ وەڵامەکەی من بەڵێیە".