سەردێڕ:

لە زیادکردنێکدا گرانترین بازى جیهان فرۆشرا

فۆتۆ: 
2019-11-21

12570 جار خوێندراوەتەوە

گرانترین بازى جیهان لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە نزیک ڕیازی پایتەختی سعودییە بە ١٠٦ هەزار دۆلار فرۆشرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی عەرەب نیوزی سعودی، هەفتەی ڕابردوو لە زیادکردنێکدا پێنج  بازى گرانبەها فرۆشران، کە گرانترینیان بە بڕی ٤٠٠ هەزار ڕیاڵی سعودی (١٠٦ هەزار دۆلار) فرۆشرا، بەمەش بووە گرانترین بازى جیهان کە تا ئێستا فرۆشرابێت، کۆی نرخی چوار دانەکەی دیکە گەشتە ٣٠ هەزار و ٣٤٠ دۆلار.

سەرۆکی ڕێکخراوی حەفرەلباتن بۆ کڕین و فرۆشتنی باز ئاماژە بەوە دەکات، ڕێکخراوەکەیان گەورەترین بازاڕی دروستکردووە بۆ فرۆشتنی باز لە جیهاندا، کە تیایدا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ باڵندە بوونی هەیە.

ب.ع.