فۆتۆ:
2019-11-21
20239 جار خوێندراوەتەوە
عابد مزوری بەڕێوبەری بانکی ناوەندی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى ئین ئاڕ تی راگەیاند، پارەکەی بەغداد گەیشتۆتە سەر ژمارە حسابییان و لە هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی دارایی دەتوانێت دەست بە دابەشکردنی موچە بکات.
بەپێى سەرچاوەیەکى وەزارەتى دارایى دابەشکردنى موچەى ئەو وەزارەتانەى ماون بە هەمان لیستى دابەشکردنى موچەى مانگەکانى رابردوو بەردەوام دەبێت و لە هەفتەى داهاتووەوە دەست بەدابەشکردنى دەکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تا ئێستا پارەی بەغدا نەگەیشتۆتە هەرێم و چاوەڕوانن بگات بۆیە دابەشکردنى موچە راوەستاوە.
ئەمڕۆ کە ٢١ى مانگى ١١ى ٢٠١٩ یە تەنها موچەى مانگى هەشتى چەند وەزارەتێک دابەشکراوە و بەپێى چەند سەرچاوەیەکیش ئەگەر حکومەتى هەرێم موچەى مانگى هەشت و نۆ بتوانێت دابەش بکات، ئەوا چارەنوسی موچەی سێ مانگى کۆتایى ئەمساڵ بە نادیاری دەمێنێتەوە.