سەردێڕ:

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق: بودجە و قەوارەی سیاسیی حکومەتی هەرێم لە مەترسیدایە

فۆتۆ: 
2019-11-20

5027 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، نەک تەنها بودجەی هەرێمی کوردستان بەڵکو قەوارەی سیاسیی هەرێمیش لە مەترسیدایە.

ئەمشەو چوارشەممە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی، یوسرا ڕەجەب سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوە کرد، "شەقامی عێراقی لە ئێستادا هەرێم بەوە تۆمەتبار دەکات، کە بەشە بودجە دەبەن و نەوتیش نانێرن".

وتیشی، "عادل عەبدول مەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە لە ئێستادا دەترسێت وەک ساڵی پار موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت".

هەروەها باسی لەوە کرد، "ئەو سیاسەتە ناحەکیمانەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەیکات، بردنی بودجەی هەرێم و ڕادەستنەکردنی نەوت، وایکردووە هاوڵاتیی عێراقی هێناوەتە سەر شەقام و داوای هەموارکردنەوەی دەستوور دەکەن، واشیکردووە نەک تەنها بودجە بەڵکو قەوارەی سیاسیی هەرێمیش لە مەترسیدا بێت"، ئاماژەی بەوەش کرد، "بەهۆی وەرگرتنی بەشە بودجە لە بەغدا و ڕادەستنەکردنی نەوت، موچە و شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمیش بووەتە قوربانی".

H.A