سەردێڕ:

ئیندۆنیزیا.. مزگەوتێکی دۆستی ژینگە

فۆتۆ: 
2019-11-20

2818 جار خوێندراوەتەوە

مزگەوتی ئەلزیکرا لە دوورگەی جاوەی ئیندۆنیزیا نموونەیەکی ڕوونی مزگەوتی دۆستی ژینگەیە، کە هەوڵدەدرێت لە ڕێیەوە هۆشیاری ژینگەیی بڵاوبکرێتەوە.

لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەلجەزیرەدا هاتووە، مزگەوتەکە بەشێکە لە پڕۆژەیەکی گەورەتر بۆ دروستکردنی مزگەوتی دۆستی ژینگە، کە لەلایەن لیژنەی زانایانی ئیندۆنیزیاوە دەستپێکراوە و حکومەتی جاکارتاش پشتگیریی دەکات.

لە ساڵی ٢٠١٦وە لە مزگەوتەکەدا ئاو و خاشاک دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە و، مزگەوتەکەش بە ڕووبەرێکی گەورەی سەوزایی دەورەدراوە، لەنێویشیدا ئامێری پێویست هەیە بۆ پاککردنەوەی ئاوی باران و دەستنوێژ و چێشتخانەکەی ناویشی، ئەمەش جیا لە سیستمێکی دیکە بۆ دروستکردنی غازی سوتەمەنی لە خاشاکی مزگەوتەکەوە.

سەرپەرشتیاری مزگەوتەکەش دەڵێت، مزگەوتەکە لە وەرزی بارانباریندا ٤١ هەزار لیتر باراناو خاوێندەکاتەوە و بەکاریدەهێننەوە، ئاماژەش بەوە دەکات، ئەم مزگەوتە بەشێکە لە ٢٦ مزگەوتی دیکە لە ناوخۆی ئیندۆنیزیادا، کە لە داهاتوودا ژمارەیان دەبێتە ٨٥٠ مزگەوتی دۆستی ژینگە.