سەردێڕ:

وەزیرى ناوخۆ: لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە لێکتێگەیشتن

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم وبەغدا
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم
فۆتۆ: 
2019-11-20

2572 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لەسەر پرسی ناوچە جێناکۆکەکان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی باش، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە نەیانتوانیوە هەنگاوی کرداری بنێن.

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لە دیداری ئاشتى و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک رایگەیاند، لەگەڵ عێراقدا لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی تەواو.

وتیشی، بەهۆی خۆپیشاندانەکان و دۆخی عێراقەوە نەیانتوانیوە ئەو پلانەی دانراوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە، جێبەجێی بکەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، ئومێدیان هەیە و ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە بۆئەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا پێکەوە چارەسەر بکەن.

لە دواى پەیڕەوکردنى سیاسەتى ئابوریى سەربەخۆى هەرێم و سەربەخۆ فرۆشتنى نەوت لە ساڵى ٢٠١٤وە، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا ڕووى لە خراپى کرد و سەرەنجام بودجەى هەرێم لەلایەن بەغداوە بڕدرا، بەوەش بارودۆخێکى ئابووریى خراپ ڕووى لە دانیشتووانی هەرێم کرد، لە دواى نەمانى داعشەوە و، بەتایبەتى لەگەڵ دروستبوونى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق، پەیوەندییەکان بەرەو باشى چوون.