سەردێڕ:

سێ رێگە بۆ چارەسەرکردنی هەڵامەت لە کەمترین ماوەدا

فۆتۆ: 
2019-11-20

20178 جار خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ڤایرۆس و بەکتریا زیاد دەکات، کە هۆکارە بۆ توشبوون بە هەڵامەت و ژانەسەر و هەوکردنی گریفانەکانی لوت، بەگوێرەی پزیشکان زوو چارەسەرکردنی هەڵامەت یارمەتیدەرە لە خراپ نەبوونی نەخۆشییەکە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە سێ رێگە کردووە بۆ زوو چارەسەکردنی هەڵامەت و سەرما، ئەوانیش:

- لە بەیانیاندا

ڕۆن ئیکلیس پڕۆفیسۆر لە نەخۆشییە وەرزییەکان و ڤایرۆس و مامۆستای فەخری زانکۆی کاردیف رایگەیاندووە، دەستپێکی ڕۆژ بە گەرماوکردن بێت، چونکە هەڵمی گەرم یارمەتیدەر دەبێت لە پاککردنەوەی هەوکردنەکانی لوت، لەگەڵ خواردنی ڤیتامین سی کە لە پرتەقاڵ و کیوی و ژەمی بەیانیان و توودا هەیە، دوربکەونەوە لە خواردنەوەی قاوە و چا چونکە ماددەی کافاینیان تێدایە و هۆکارە بۆ زیاتر وشکبوونەوەی قورگ و دەم.

- لە نیوەی رۆژدا

سارە برۆیری پزیشک ئاماژە بەوەدەکات کە باشترە لە نیوەی ڕۆژەکەدا لە ژێر جێگەی گەرمدا بمێننەوە بەتایبەت ئەگەر هەستان بە سەرما کرد، مانەوە لە ماڵدا سوودی دەبێت لە بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسەکە، ئەگەر ناچاری چوونە دەرەوەبوویت ملپێچ بئاڵێنە لە مل و دەم و لوت، لەگەڵ خواردنی شلەمەنی و خۆراکی گەرم، بەردەوامیش جەستە بە شێداری بهێڵرێتەوە بە خواردنی ئاو و شلەمەنییەکان، خواردنی چەرەساتیش یارمەتیدەرە لە پێدانی کالسیۆم و بەهێزکردنی بەرگری لەش.

- لە شەودا

ئەو خواردنانە بخورێت کە کەمێک تونن و بەهاراتیان تێدایە ئاوی لوت بە خێرایی دەهێنێتە خوارەوە و پاککرندەوەی ئاسان دەکات، بەگوێرەی پزیشکان بۆ دەرمان زیاتر پاراسیتامۆڵ و ئیبۆپرۆفین پێکەوە بخورێن.

Related image

ئ.ل