سەردێڕ:

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئار تی پڕۆژە یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-19

3128 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی  پڕۆژە یاسای نوێی هەڵبژارنى پەرلەمانی عێراق ژمارەی کورسی پارێزگاکان بۆ ٢٤٢ کورسیى کەمکراوەتەوە.

بە پێی ئەو لیستەی کە وێنەیەکی دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، پارێزگاى بەغداد زۆرترین کورسى بۆ دیاریکراوە کە ٥٧ کورسییە و پارێزگای نەینەواش ٢٣ کورسی بەردەکەوێت.

هەروەها پارێزگاى موسەنا کەمترین کورسى بۆ تەرخانکراوە کە پێنج کورسى پەرلەمانییە.

هاوکات سلێمانی ١٤ کورسی و هەولێر ١١ کورسی و کەرکوکیش ١٠ کورسی و پارێزگای دهۆکیش ٨ کورسی پەرلەمانی بەردەکەوێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ١١ی تشرینی دووەمدا پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە کەم کردنەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، کە پێشتر ژمارەیان ٣٢٩ کورسی بوو و لە ئێستاشدا ئەو ژمارەیە کەمکراوەتەوە بۆ ٢٤٢ کورسی، ئەوەش لە دوای ئەوە دێت یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عێراق بریتیبوو لە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان.

H.A