سەردێڕ:

پەرلەمانى عێراق دەنگیدا لەسەر پێشنیازى یاساى هەڵوەشاندنەوەى ئیمتیازاتى بەرپرسان

لە ١١مادە پێکهاتووە
فۆتۆ: 
2019-11-19

9448 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانى عێراق ئەمڕۆ دەنگیدا لەسەر پێشنیازى یاساى هەڵوەشاندنەوەى ئیمتیازاتى دارایى بەرپرسانى وڵات.

پێشنیازى یاسا نوییەکە لە ١١ مادە پێکهاتووە و لە یەکى کانونى دووەمى ٢٠٢٠ دەکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

لە ماددەى سێیەمدا کە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلى بەرپرسانى باڵا و تێیدا هاتوە، نابێت زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێل بۆ هەریەکە لە سەرۆک کۆمار و وەزیران و پەرلەمان دابین بکرێت.

هەروەها جێگرانى سەرۆک کۆمار و وەزیران و پەرلەمان نابێت لە چوار  ئۆتۆمبێل زیاتریان هەبێت.

هەروەها وەزیر و ئەوانەى پلەى وەزیریان هەیە لەگەڵ سەرۆکى دەستەکان و پارێزگارەکان نابێت لە سێ ئۆتۆمبێل زیاتریان هەبێت.

لە خاڵێکى ترى مادەى سێیەمدا هاتووە، نابێت ئەندامانى پەرلەمان هیچ ئۆتۆمبێلێکیان بۆ دابین بکرێت و هەروەها دوو ئۆتۆمبیلیش بۆ بریکارى وەزیر  و راوێژکارەکان دابین دەکرێت.

هەروەها یەک ئۆتۆمبێلیش دابین دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرەگشتییەکان و ئەوانەى پلەى خوار بەرێوەبەرى گشتییان هەیە.  

ئەوەش دەقى پێشنیازى یاسا نوییەکەیە کە لە ١١ مادە پێکهاتووە: