سەردێڕ:

هەولێر.. دژى نەبوونى خزمەتگوزاریی هاوڵاتییانی گەڕەکی ژین گردبوونەوە

فۆتۆ: 
2019-11-19

4235 جار خوێندراوەتەوە

هەولێر.. دژى نەبوونى خزمەتگوزاریی هاوڵاتییانی گەڕەکی ژین گردبوونەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئەحمەد مستەفا

دژى نەبوونى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانى ئاو و کارەبا هاوڵاتییانی گەڕەکی ژین لە هەولێر گردبوونەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بەهۆى نەبوونى خزمەتگوزارییە سەرتاییەکان بە تایبەتى کارەباى نیشتمانى و ئاو دانیشتوانى گەڕەکى ژین کە زیاتر لە ٣٠٠ ماڵ دەبن لەبەردەم مزگەوتى گەرەکەکەیان گردبوونەتەوە.

دانیشتوانى ئەو گەڕەکە دەشڵێن، چوار ساڵە گەڕەکەکەیان دروستکراوە و تا ئێستا هیچ خزمەتگوزارییەکى بۆ نەکراوە.

لەسەر محاویلەیەکى سەرەتاى ئەو گەڕەکەش لەسەر پارچە کارتۆنێک نوسراوە، "هەرکەسێک لێرەوە هات با کارەباکەیان بۆ هەڵبکاتەوە".

گەڕەکى ژین کە دەکەوێتە باشورى شارى هەولێر لەسەر ڕێگاى هەولێر- کەرکوک لە ساڵى ٢٠١٤ وە دروستکراوە و زیاتر لە ٣٠٠ ماڵى تێدایە.