سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خۆپیشاندەران سوکایەتى بە پەرلەمانتارێکى لوبنان دەکەن

پەرلەمانتارەکە هەوڵدەدات رابکات
فۆتۆ: 
2019-11-19

5120 جار خوێندراوەتەوە

بەپێى گرتە ڤیدیۆیەک، یەکێک لە ئەندامانى پەرلەمانى لوبنان لەکاتى چوونى بۆ نێو باڵەخانەى پەرلەمان، لەلایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرەوە رێگریى لێدەکرێت و پاڵى پێوە دەنرێت بۆ دەرەوەى باڵەخانەى پەرلەمان رابکات.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە، خۆپیشاندەران رەخنەى توند لە هەڵوێستى پەرلەمانتاران دەگرن، کە لەکاتى خۆپیشاندانەکانى ئەو وڵاتەدا، کە دوو مانگە بەردەوامە، هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا پەرلەمانتارەکە هەوڵدەدات رابکات لەدەست خۆپیشاندەران، کە ڕێگەیان لێگرتووە بچێتە نێو باڵەخانەى پەرلەمان و بۆ دەرەوەى باڵەخانەکە پاڵى پێوەدەنێن.