سەردێڕ:

شەڕ و پێکداهەڵپژان لەنێوان دوو مامۆستای زانکۆی هەڵەبجەدا دروستبوو

فۆتۆ: 
2019-11-19

79655 جار خوێندراوەتەوە

شەڕ و پێکداهەڵپژان لەنێوان دوو مامۆستای زانکۆی هەڵەبجەدا دروستبوو، سەرۆکایەتی زانکۆش لە هەوڵدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەناو کۆلێژی یاسای زانکۆی هەڵەبجە شەڕ لەنێوان ( م ا) مامۆستای بەشی یاسا و (ن ا ) بڕیاردەری بەشەکەدا دروستبووە و دواتر مامۆستایانی بەشەکە ناوبژی مامۆستاکانیان کردووە.

سەرچاوەیەکیش لە کۆلێژی یاسای زانکۆی هەڵەبجە بە ئێن ئاڕ تی وت، چەند مامۆستایەک پێشتر ناڕازی بوون لە کارەکانی بڕیاردەری بەشەکە و سەرۆکایەتی بەشی یاساشیان لە کێشەکە ئاگادارکردووەتەوە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتری دۆسیەکەش ئێن ئاڕ تی پەیوەندی کرد بە چەند سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجەوە، بەڵام ئامادەنەبوون باس لە کێشە بکەن و ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، کە دەیانەوێت کێشەکە هەر لەناو زانکۆ و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان لەنێوان مامۆستاکاندا چارەسەربکەن.