سەردێڕ:

کەرکوک.. پارەی موچەى فەرمانبەرانی هۆبەی کشتوکاڵی حەویجە دزرا

فۆتۆ: 
2019-11-19

1732 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، لەناو گەراجی وەستانی ئۆتۆمبیلی بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرکوک ١٧ ملیون دینار، مووچەی فەرمانبەرانی هۆبەی کشتوکاڵی حەویجە دزراوە.

ڕاشیگەیاند، ئەو ١٧ ملیون دینارەى دزراوە مووچەی ١٥ فەرمانبەرى هۆبەی کشتوکاڵی حەویجە بووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، لەئێستادا هێزەکانى پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە دەربارەى ڕووداوەکە، بەڵام هیچ زانیارییەک دەربارەى ئەو کەسانەى هەستاون بەو کارە نییە .

ئەوەش پاش ئەوەدێت بە هەمانشێوە لە مانگى ئازارى ئەمساڵدا لە حاڵەتێکى هاوشێوەدا لە شارى سلێمانى مووچەى پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەى شار دزرا و دوایی چەند ڕۆژێک لە ئەنجامدانى ئەوکارە ئەو کەسانە دەستگیرکران کە هەستابون بەو وکارە.