فۆتۆ:
2019-11-19
1510 جار خوێندراوەتەوە
پۆمپیۆ هۆشداری دەدات لە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو بەرپرسە عێراقییانەی کە دەستیان لە کوشتن و برینداربوونی خۆپیشاندەراندا هەیە.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕايگەياند، واشنتۆن سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراقیدا ده‌سه‌پێنێت کە تێوەگلاون لە گەندەڵی.
ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته شه‌رعییه‌كانی به‌كارده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌ڵانه‌ی عێراقدا بسه‌پێنێت، كه سامانی خه‌ڵكی عێراق ده‌دزن و خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌نه ئامانج.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، "له‌كاتێكدا به‌رپرسانی عێراق بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی بۆ گه‌لی عێراق، ئێمه چیتر ناتوانین له‌و دۆخه ده‌سته‌وه‌ستان بین كه له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەى نزیکەى مانگێگە خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی عێراق بەردەوامە و داوای هەڵوەشانەوەى هەرسێ سەرۆکایەتیەکە و ئەنجامدانی چاکسازی دەکەن و تا ئێستاش دەیان کەس کوژراون.