سەردێڕ:

حەوت ڕاستی کە خەڵکی بە هەڵە لێی تێگەیشتوون

وێنەیەکی ئەنیمەیشنی نمونەیی
فۆتۆ: گووگڵ
2019-11-19

8200 جار خوێندراوەتەوە

ئەو بابەتانە زۆرن کە مرۆڤەکان، بە ھەر ھۆکارێک بێت، یان زانیاریان لەبارەیەوە نییە یاخود بە ھەڵە لێی تێگەیشتوون، بەڵام لێرەدا تەنیا حەوتیان دەخەینەڕوو.

ماڵپەڕی Popular Science ڕیزیبەندییەکی ئەو بابەتانەی بڵاوکردووەتەوە کە خەڵکی جیھان بە گشتی یان زانیاریان لەبارەیەوە نییە، یاخود بە ھەڵە لێی تێگەیشتوون، دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییش بڵاویدەکاتەوە.

١- بەپێی بیردۆزی پەرەسەندن، مرۆڤ لە مەیمونەوە ھاتووە
ئەوە تێگەیشتنێکی ھەڵەیە، چونکە بیردۆزەکە جەخت لە ھاوباوانی ھەموو بوونەوەرەکان و لەناویشیاندا مرۆڤ و مەیمون دەکاتەوە. بە گوێرەی بیردۆزەکە، مرۆڤ و شامپانزی باوانێکی ھاوبەشیان ھەیە، ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ مەیموندا (کە زیاتر لە ٢٠٠ جۆر لە مەیمون بوونی ھەیە) خزمایەتیان زۆر دوورترە.

٢- شەمشەمەکوێرە چاویان نییە
لەڕاستیدا، چاویان ھەیە، بەڵام پرۆسەی خۆگونجاندنیان بەجۆرێکە چیتر پێویستیان بە بەکارھێنانی چاو نەماوە.

٣- یادەوەریی ماسی تەنیا ٣ چرکەیە
ئەوە تەنیا ڕەنگە چەند جۆرێکی کەم لە ماسی بگرێتەوە، ئەگینا ماسی ئاڵتونی یادەوەرییەکی زۆر بەھێزی ھەیە.

٤- تاشینی موی قاچ دەبێتە ھۆی بەخێرایی درێژبوونەوەی
لە ڕاستیدا، ئەوە ھیچ پەیوەندی بە زوو ھاتنەوەی مووەکان و ڕەنگەکەیەوە نییە.

٥- پیاوان ٧ چرکە جارێک لەبارەی سێکسەوە بیردەکەنەوە
تائێستا ھیچ بەڵگەیەکی زانستی بۆ ئەم قسەیە بوونی نییە.

٦- سیدنی پایتەختی ئوستراڵیایە
لەمەدا ھەموومان بە ھەڵە تێگەیشتبوین، پایتەختی ئوستراڵیا ناوی "کانبێرا"یە.

٧- تەماتە میوە نییە
لەڕاستیدا، تەماتە وەکو میوە پۆلێن کراوە.