سەردێڕ:

ئەمریکا.. تا ئێستا نێرگەلەی ئەلیکترۆنی "ڤەیب" بووەتە هۆی مردنی ٤٢ کەس

نێرگەلەی ئەلیکترۆنی (ڤەیب)
فۆتۆ: رۆیتەرز
2019-11-17

2345 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەمریکا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بەکارهێنانی نێرگەلەی ئەلیکترۆنیی (ڤەیب)ەوە گیانیانلەدەستداوە، بۆ ٤٢ کەس بەرزبووەتەوە.

سەنتەری ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکان بڵاویکردەوە، جگە لە مردنی ٤٢ کەس، ٢ هەزار و ١٧٢ کەسی توشبویان بە نەخۆشی سییەکان بەهۆی ڤەیبەوە لەلا تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە نەخۆشەکانیان، کوڕێکی ١٧ ساڵانە کە بەمزوانە دەبێت نەشتەرگەری چاندنی سییەکانی بۆ بکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە سەرانسەری دونیادا،  نێرگەلە و جگەرەی ئەلیکترۆنی لەم ساڵانەی دواییدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و لە هەرێمی کوردستانیشدا، بەتایبەتی لەناو چینی گەنجاندا، بەبێ هەبوونی زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر ئامێرەکە و زیانەکانی، خەریکە دەبێتە دیاردە. دام و دەزگا تەندرووستییەکانی هەرێمیش تا ئێستا، هیچ ڕێنماییەکی تەندرووستیان لەوبارەیەوە دەرنەکردووە.