سەردێڕ:

​ڤیدیۆ.. مامۆستایەکی ئاینی بۆ وتاردان دەچێتە کافتریاکانەوە

فۆتۆ: 
2019-11-17

45237 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایەکی ئاینی ناچێتە مزگەوت و شوێنی وتارخوێندن، بەڵکو بە شەوان ڕوو لە کافتریا و ئەو شوێنانە دەکات کە گەنجانی لێ کۆبوونەتەوە.

مامۆستا مەلا ئەحمەد وتارەکەی لەناو کافتریا و شوێنی نێرگەلەکێشان پێشکەش بە گەنجان دەکات، شوێنێک کە هیچکات مامۆستایانی ئاینی ڕوویان تێنەکردووە و بەشێکیشیان بە حەرام ناویدەبەن، بەڵام ئەم مامۆستایە دەیەوێت ئەو ڕێچکەیە بشکێنێت و ئەو پەیامەی پێیەتی بیگەیەنێت.

گەنجانی نێو کافتریاکەش بەدەم نێرگەلەکێشانەوە پێشوازی لێ دەکەن و پرسیاریشی ئاراستە دەکەن.

مەلا ئەحمەد دەڵێت، پلانی چەن ساڵ پێش ئێستای بووە کە شەوانە بچێتە کافتریا و شوێنی کۆبوونەوەی گەنجان و ئێستا جێبەجێی دەکات و پلانیشی داناوە بچێتە شوێنی مەیخۆرانیش، بە وتەی ئەو، مامۆستایانی ئاینی نابێت تەنها چاوەڕێبن خەڵک ڕوویان لێ بکات، بەڵکو ئەوانیش دەبێت بۆ گەیاندنی پەیامەکەیان بچنە نێو خەڵکەوە.

مامۆستا ئەحمەد کەرکوکی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣ی شاری کەرکوکە و دوای وەرگرتنی مۆڵەتی وتاربێژی لەلایەن ئەوقافی سونییەوە، چەند ساڵێکە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی شۆراوە و هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە زانستە ئیسلامییەکاندا.