سەردێڕ:

عێراق.. سەندیکاى کەرتى نەوت و غاز مانگرتنى سەرتاسەریی راگەیاند

بۆ پشتگیریکردنى داوکارییەکانى خۆپیشاندەران
فۆتۆ: 
2019-11-17

1507 جار خوێندراوەتەوە

سەندیکاى کارمەندانى نەوت وغازی عێراق وەک بەدەمەوەچوونى داواکەى موقتەدا سەدر، مانگرتنی سەرتاسەریی ڕاگەیاند.

جەعفەر جەواد سەرۆکى سەندیکا لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ پاڵپشتیکردنى خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر و جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان کە داواکارى شەرعییە، بڕیاریانداوە تەواوى فەرمانبەران و کارمەندانى کەرتى نەوت و غاز ئەمڕۆ یەکشەممە نەچنە سەر کارەکانیان و مانگرتن رابگەیەنن.

لە راگەیەنراوەکەدا باسى لەوەکراوە، هەڵویستەکەیان بەهۆى ناڕەزایەتى و خراپى دۆخى ژیانى هاوڵاتیانەوە بووە کە چەندین ساڵە دەناڵێنن بەو حاڵەتەوە و داواکارییەکانیش لەو چوارچێوەیەدایە بۆ بەرجەستەکردنى ئازادییەکان و ماف و دادگەرى کۆمەڵایەتى.

بەپێی دوایین ئامار كە لە لایەن كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ لە عێراق بڵاوكراوەتەوە، ٣٣٥ کەس لە میانی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی دیكەی عێراق تا ئێستا کوژراون و ١٥ هەزارى دیکەش برینداربوون.