سەردێڕ:

ئەمریکا.. بەهۆى دەستڕێژى گولـلەوە پێنج کەس کوژران

فۆتۆ: 
2019-11-17

1900 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى دەستڕێژى گوللە لە ویلایەتى کالیفۆڕنیاى ئەمریکا پێنج کەس کوژران کە سیانیان منداڵ بوون.

میدیاکانى ئەمریکا لە زارى بەرپرسانى ئەمنى وڵاتەکە بڵاویانکردەوە، رووداوەکە لە ناوچەى سان دیێگۆ ى ویلایەتەکە لەناو ماڵێکدا روویداوە و ئەو پێنج کەسەى کوژراون ئەندامى یەک خێزانن .

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو منداڵانەى کوژراون تەمەنیان سێ، پێنج، نۆ ساڵان بوون، پیاوێکی تەمەن ٣١ ساڵ و ژنێکی تەمەن ٢٩ ساڵیش لەو ماڵەدا کوژراون، منداڵێکى تەمەن ١١ ساڵیش لە رووداوەکە برینداربووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

شارەزایانى پۆلیس پێیانوایە تەقەکەرەکە کوژراوە و رووداوەکەش کێشەیەکى خێزانى بووە.

ئ.ر