سەردێڕ:

عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەى زۆرترین فەرشى تورکى هاوردە دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-16

2931 جار خوێندراوەتەوە

تورکیا بە پێشەنگى وڵاتانى هەناردەکارى فەرش دادەنرێت لەسەر ئاستى جیهاندا و زۆربەى ماڵەکان لە سەرتاسەرى جیهاندا بە فەرشى تورکى دەڕازێندرێنەوە، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەى زۆرترین فەرشى تورکى هاوردە دەکات.

 سەنتەرى بازرگانى جیهانى بڵاویکردەوە، تورکیا لەسەر ئاستى جیهان یەکەمین وڵاتى هەناردەکارى فەرشە  و ئەمریکا کڕیارێکى سەرەکى فەرشى تورکییە.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەى هەناردە و هاوردەى تورکیا بڵاویکردووەتەوە، لە ٩ مانگى سەرەتاى ئەمساڵدا تورکیا بڕى ١.٨ ملیار دۆلار لە فرۆشتنى فەرش قازانجیکردووە و لە ساڵى ٢٠١٨دا بە بەهاى ٢.٧ ملیار دۆلار فەرشى هەناردەى وڵاتانى جیهانکردووە، عێراقیش بە یەکێک لەو پێنج وڵاتە دادەنرێت کە زۆرترین فەرشى تورکی هاوردە دەکات.

 لە دواى تورکیاش بەلجیکا بە دووەم گەورە هەناردەى فەرش دادەنرێت کە لە ساڵى ٢٠١٨دا بە بەهاى ١.٨ملیار دۆلار فەرشى هەناردەى وڵاتانى جیهانکردووە و لە دواى بەلجیکاش وڵاتى چین بە پلەى سێیەم دێت و بە بەهاى ٣٤٦ملیۆن دۆلار فەرشى هەناردە کردووە.

ئەو وڵاتانەى کە زۆرترین فەرشى تورکى دەکڕن ئەمریکا، سعودیە، ئەڵمانیا، عێراق، ئەرجەنتین، تایلەند، مەنغۆلیا، مۆریتانیا، نیوزلەندا و ئوسترالیایە.

ئەمریکاش بەیەکەم کڕیارى فەرشى تورکیا دادەنرێت و، لە ساڵى ٢٠١٨دا بەبەهاى ٤٥٣ ملیۆن دۆلار فەرشى لەو وڵاتە کڕیوە و سعودیە بە بەهاى ٢٧٧ ملیۆن دۆلار و ئەڵمانیاش بە بەهاى ٨٨ ملیۆن دۆلارو عیراق بە بەهاى ٨٢ ملیۆن دۆلار فەرشى تورکیایان هاوردەکردووە.