سەردێڕ:

کاروانێکى سەربازى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى گەیشتە قامیشلۆ

فۆتۆ: 
2019-11-16

8998 جار خوێندراوەتەوە

کاروانێکى سەربازى سەر بە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى کە پێداویستى سوپاى هەڵگرتووە لە هەرێمى کوردستانەوە گەیشتە قامیشلۆ.

ئاژانسى هەواڵى ڕوسیاتودەى بڵاویکردەوە، دوێنێ شەممە ١٦ى تشرینى دووەم کاروانێک لەو بارهەڵگرانەى کە پێداویستى لۆجیستى سەربازییان هەڵگرتووە لە ڕێگەى هەرێمى کوردستانەوە گەیشتۆتە قامیشلۆ.

بە پێى هەواڵەکە ئەو کەلوپەلە لۆجیستیانە هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ڕەوانەى قامیشلۆیانکردووە و، زۆربەیان بەربەستى کۆنکرێتین و بۆ دروستکردنى بنکەى سەربازى بەکاردەهێنرێن. هەروەها بەشێکى دیکەى ئەو بارهەڵگرانە تەنکەرى سوتەمەنى و پێداویستییەکانى دیکەى سەربازین.