سەردێڕ:

هێزى ئاسمانى ئەمریکا داوایەک ئاراستەى وڵاتانى کەنداو دەکات

فۆتۆ: 
2019-11-16

16894 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک ئەرکانى هێزى ئاسمانى ئەمریکا، داوا لە وڵاتانى کەنداو دەکات تواناسەربازییەکانیان بۆ ڕووبەڕروبونەوەى ئێران یەکبخەن.

ئەمڕۆ شەممە، لە کۆنفراسێکى رۆژنامەوانیدا لە شارى دوبەى، دەیڤد گۆڵدڤین سەرۆکى هێزى ئاسمانى ئەمریکا، داواى لە وڵاتانى کەنداوى عەرەبى کرد سەبارەت بە سیاسەتى ئێران لە ناوچەکەدا یەکهەڵوێستبن، توانا سەربازییەکانیان بۆڕووبەڕووبونەوەى مەترسییەکانى ئەو وڵاتە یەکبخەن.

 ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕاشیگەیاند، ''کاتێک موشەکەکانى ئێران یاخود فڕۆکە شەڕکەرەکانى ئەو وڵاتە هێرشەکانیان دەستپێکرد، ئیتر دەرفەتى یەکگرتن و باسکردنى شێوازى ڕووبەڕووبونەوەى ئەو وڵاتەمان نامێنێت، بۆیە ئێستا کاتى ئەوەیە یەکگرن و تواناسەربازییەکانتان یەکخەن بۆ وەڵامدانەوەى هەر هێرشێکى ئێران."

گۆلدڤین وتوشیەتى، "هیچ دەوڵەتێک بە تەنها تواناى بەرگریکردنى لە خۆى نییە، بەڵام بە یەکگرتوویى هەمووان دەتوانین پارێزگارى لە خۆمان بکەین".

سەرۆک ئەرکانى هێزى ئاسمانى ئەمریکا، ئێرانى بە هێرشکردن بۆسەر وڵاتانى کەنداو تۆمەتبارکردو وتى ''ئێران لەماوەى ڕابردوودا بە موشەک هێرشى کردەسەر کێڵگە نەوتییەکانى ئارامکۆ لە عەرەبستانى سعودییە''.