سەردێڕ:

چیرۆکی ئەو ژنەی ماوەی ٣٨ ساڵ نابینابوونی لە هاوسەر و کەسە نزیکەکانی شاردبووەوە

فۆتۆ: 
2019-11-16

33438 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی بەریتانی بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ نابینابوونى ڕێژەیی خۆی لە کەسوکار و هاوسەرەکەی شاردبوەوە ، ئەو کارەیشی تەنها بۆ ئەوە کردووە کە بەزەییان پێیدا نەیەتەوە و گاڵتەی پێ نەکەن.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، زینا کۆبەری تەمەن ٤٢ ساڵ، کە خاوەنی منداڵێکە، هەر لە ساتی لەدایکبوونیەوە نەخۆشییەکی دەگمەنی هەبووە، کە بە مارڤان ناسراوە، بە جۆرێک کاریگەریی لەسەر دڵ و سییەکان و ئێسک و جومگە و ئاستی بینینی هەبووە.

زینا بەبێ ئەوەی ئاشکرایبکات کە نابینایە، توانیوویەتی بەو بەهرە زۆرەی کە هەیەتی بڕوانامەی ماستەر بەدەستبهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا وەک راوێژکار لە خوێندنگەیەکی تایبەت بە نابینایان کاردەکات، دوای تێپەڕبوونی چوار دەیە بۆ هاوسەر و دایک و باوکی ئاشکراکردووە کە نابینایە.

بۆئەوەی کەس هەستی پێ نەکات، شێوازی تایبەتی لە کارەکانیدا جێبەجێ کردووە، هەمیشە پشتی بە بیرەوەرییەکان و تۆمارکردنی شوێنەکان و ناسینەوەیان بەستووە، لەگەڵ چەندین رێگەی جیاوازتر و، زیاتر تەرکیزی لەسەر بیرەوەری و ئاستی بیستنی بووە.

هەروەک خۆی دەڵێت، "هەمیشە لە ژیانێکی بە ئاگاییدا ژیاوم، پلانی پێشوەختە و بەرەوپێشچوونم داناوە، لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا هەوڵی تەواوم داوە تا نەکەوم بە زەویدا و بیرەوەریم بەهێزتر بکەم".

وتووشیەتی، "کاتێک کچێکی بچووک بووم، هەستم نەکردووە لەوانی تر جیاوازترم، پێموابووە خەڵکی بە شێوەی خەیاڵ کەسەکان دەبینن و وەکو من وان، خواردنەکان لە ڕێگەی بۆنکردنەوە دیاریی دەکەن، پۆشاکەکان لەکاتی لەبەرکردندا هەستپێدەکەن، بەڵام دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ بۆمدەرکەوتن کە ئەو بیرکردنەوەیەم راست نییە، بەڵام ئەوکات کار لە کار ترازابوو، نەمدەتوانی نهێنییەکەم ئاشکرابکەم، کە نابینام".

زینا هەستی بە شەرمەزاری دەکرد و دەترسا خەڵک بە شێوەیەکی جیاوازتر رەفتاری لەگەڵ بکەن ئەگەر ئاشکرایبکات کە نابینایە، هەربۆیە بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەو نهێنییەی شاردبوەوە تاکو خەڵک بەزەیی پێیدا نەیەتەوە.

دوای تێپەڕبوونی چەند دەیەیەک هەستیکرد ڕووداوی زۆری بەسەردا هاتووە و ناتوانێت بە تەواوی کۆنترۆڵی ڕووداوەکان بکات، هەندێک کات بیرەوەرییەکانی بە ڕێگەی هەڵەیدا دەبەن و ناسینەوەی شوێنەکان ئاسان نییە، لە کۆتاییدا نهێنییەکەی ئاشکراکرد.

لە ئێستادا سەگێکی ڕێنمونیکەر بەخێودەکات، تا لەکاتی ڕۆشتن و چوونە سەر کاردا یارمەتیی بدات بۆ ڕوونەدانی ڕووداوی نەخوازراو.

صور: أخفت إصابتها بالعمى لمدة 38 عاماً باستخدام هذه الحيلة البسيطة

Image result for ‫صور: أخفت إصابتها بالعمى لمدة 38 عاماً باستخدام هذه الحيلة البسيطة‬‎

Image result for ‫صور: أخفت إصابتها بالعمى لمدة 38 عاماً باستخدام هذه الحيلة البسيطة‬‎

Image result for ‫صور: أخفت إصابتها بالعمى لمدة 38 عاماً باستخدام هذه الحيلة البسيطة‬‎

Related image