سەردێڕ:

کفری.. لەناو کۆمیتەیەکی یەکێتى شەڕە تەقە ڕوویدا

دوو کەس برینداربوون
فۆتۆ: 
2019-11-16

28594 جار خوێندراوەتەوە

لە قەزاى کفرى بەهۆى شەڕە تەقەی نێوان دوو کادیرى یەکێتى لەناو کۆمیتەى ئەو حیزبەدا دوو کەس بە فیشەک برینداربوون

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ١٦ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ لەکاتى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسە ناوخۆییەکانى یەکێتى، وەک ئامادەکارى بۆ چوارەمین کۆنگرەى خۆى، شەڕ ڕوویدا لە نێوان دوو کادیرى ئەو حیزبەدا.

ڕاشیگەیاند، شەڕەکە لەوەوە سەرچاوەى گرتووە کە ناوى یەکێک لەو کادیرانە لە تۆمارى دەنگدانى ئەو حیزبەدا نەبووە لە کۆمیتەى کفریدا.

ئاماژەى بەوەش کرد، بەو هۆیەوە شەڕ ڕوویداوە و دوو کەس برینداربوون بە فیشەک و برینى بریندارەکانیش سەخت نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە سەرەتاى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانەوە تا ئێستا ئەمە بۆ چوارەمین جارە کۆنگرەى خۆى دەبەستیت و، کۆتا کۆنگرەش لە ساڵى ٢٠١٠دا بووە.