سەردێڕ:

تەقینەوەیەک گۆڕەپانى تەحریرى بەغداى هەژاند

لە نزیک گۆڕەپانى تەحریر ڕوویداوە
فۆتۆ: 
2019-11-15

13459 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەوتەقینەوەیەک گۆڕەپانى تەحریرى شارى بەغداى هەژاند بە پێی ئامارە سەرەتایەکانيش ٣ کەس کوژراون.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئارتى ڕایگەیاند، بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆى تەقینەوەکەوە سێ کەس کوژراون و ٢١ کەسى دیکەش بریندار بوون.

ڕاشیگەیاند، تەقینەوەکە شارى بەغدا بووە وبە دیاریکراوى لە نێوان گۆڕەپانى تەحریر و فڕۆکەخانە ڕویداوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، تەقینەوەکەش لە ڕێگەى بۆمبى دەنگییەوە ئەنجامدراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ  تەقینەوەیەک لەڕێگەی بۆمبەوە لە پارێزگای زیقار لە نێو خۆپیشاندەراندا روویدا، بەڵام تا ئێستا هیچ زەرەرو زیانێکى گیانى و مادى ئاشکرا نەکراوە.