سەردێڕ:

مەیمونێک زیرەکانە شوشەی باخچەی ئاژەڵان بە بەرد دەشکێنێت

وێنەیەک لە ڤیدیۆکە
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-15

13311 جار خوێندراوەتەوە

مەمیمونی ناسراو بە ڕووخسارسپی کۆڵۆمبی لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کە بە بەرد شوشەی باخچەی ئاژەڵانەکەی دەشکێنێت.

ڤیدیۆی مەیمونێکی زیرەک لە باخچەی ئاژەڵانی شاری ژێنگژو لە وڵاتی چین بڵاودەبێتەوە کە تێیدا، دەزانێت بە نوکە تیژەکەی بەردەکە ئەگەری شکانی شوشەکە زیاترە و هەربەوشێوەیەش دەیشکێنێت.

بەرپرسانی باخچەکە لەبارەی مەیمونەکەوە ڕایانگەیاندووە، ئەو مەیمونە جیاوازە لە هەموو مەیمونەکانی دیکە و تەنانەت، بۆ شکاندنی گوێز و میوە ڕەقەکانی دیکە هەر بەرد یان هۆکارێکی دیکە بەکاردەهێنێت، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە گازی لێدەگرن.