سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانى: پرۆژە یاسای بودجەى هەرێم رەنگە دژوار بێت

فۆتۆ: 
2019-11-15

7247 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر بودجەى عێراق بۆ هەرێم روون نەبێت، رەنگە ئامادەکردنى بودجەى هەرێم دژواربێت.

قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەى بەوەکرد، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا باشە و، بەهیوان بگەنە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت.

هاوکات لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی عێراقەوە باسی لەوە کرد، پێویستە هاوتەریب لەگەڵ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بودجەی هەرێمیش ئامادە بکرێت.

روونیشیکردەوە، ئەگەر بودجەى عێراق روون نەبێت بۆ هەرێم، کە سەرچاوەی داهاتی چۆنە و چەندە، رەنگە دژواربێت پرۆژە یاسای بودجەى هەرێم ئامادە بکرێت.

ئەو وتانەى قوباد تاڵەبانى لەکاتێکدایە بەهۆى فراوانبوونى خۆپیشاندانەکانى بەغدا و فشارەکان لەسەر عادل عەبدولمەهدى، ئاماژە بە مەترسییەکانى بڕینى بودجەى هەرێم دەکرێت لەلایەن عێراقەوە.

ئ.ر