سەردێڕ:

وێنەی پێکەنینی بەچکە پشیلەیەک ملیۆنان بینەری هەبووە

لاورێن بۆرتز، بەخێوکەری بەچکە پشیلەکە، لەکاتی وێنەگرتنیاندا
فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
2019-11-15

35927 جار خوێندراوەتەوە

لاورێن بۆتزی ٤١ ساڵ خەڵکی ویلایەتی نیومەکسیکۆی ئەمریکایە و بەخێوکردنی چەندین بەچکە پشیلەی لە ئەستۆگرتووە کە دانەیەکیان بەهۆی پێکەنینەکەیەوە خەریکە بەناوبانگ دەبێت.

لەو ڕۆژانەدا، هەر بۆ خۆشی خۆی و بەبێ مەبەست، وێنەی یەکێک لە بەچکە پشیلەکانی دەگرێت کە تەمەنی تەنیا ٤ هەفتەیە، بەڵام هەرلەوکاتەی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵاویدەکاتەوە، هەزاران و تەنانەت ملیۆنان بینەری دەبێت.

بەچکە پشیلەکە کە لە وێنەکەدا بۆ دایکە بەخێوکەرەکەی پێکەنیوە و زمانیشی دەرکردووە، لەلایەن بینەرەکانییەوە وەکو جوانترین پێکەنینی پشیلە باسکراوە.

وێنەکە لە فەیسبووک زیاتر لە ٢٠٠ هەزار لایک، لە تویتەریش زیاتر لە یەک ملیۆن لایک لەگەڵ هەزاران کۆمێنتی بۆ هاتووە.