سەردێڕ:

ئەو خووانەی زیانێکی گەورە بە گورچیلەکان دەگەیەنن

فۆتۆ: 
2019-11-15

32456 جار خوێندراوەتەوە

گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستەدا، هاوسەنگی خوێ لە خوێندا رادەگرێت و لە هۆڕمۆنی بەرهەمدەهێنێت.

ماڵپەڕی جەزیرە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک خووی رۆژانە کردووە کە زیانێکی زۆر بە گورچیلەکان دەگەیەنن، ئەوانیش:

خواردنەوەی ئاو بە بڕێکی کەم

ئاو ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پاککردنەوەی گورچیلەکان و کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستە، کاتێک خواردنەوەی ئاو کەمدەبێتەوە رێژەی ژەهر لە جەستەدا زیاد دەبێت، ئەگەری هەیە کلس و بەرد دروست بکات.

هێشتنەوەی میز "درەنگ میزکردن"

کاتێک میز لە میزەڵاندا بۆ ماوەیەکی زۆر دەهێڵرێتەوە،  ئەبێتەهۆی هەوکردنی گورچیلەکان و درەنگ کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستە و دروستبوونی کلس "کریستاڵ"ی گورچیلە.

زیادەرەویکردن لە بەکارهێنانی خوێ

خوێ بڕێکی زۆر سۆدیۆمی تێدایە، کاتێک زیادەڕەوی لە خواردنیدا دەکرێت گرفت بۆ گورچیلەکان دروست دەکات، زیاتر لە توانای خۆیان کاردەکەن بۆ کردنە دەرەوەی سۆدیۆمی زیادە لە جەستەدا.

کافایین

ئەگەرچی خواردنەوەی قاوە و چا سودێکی زۆریان هەیە، بەڵام زیادەرەویکردن لە خورادنەوەیدا زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت، باشتەر ڕۆژانە لە سێ کوپ زیاتر نەخورێنەوە.

دەرمانی ئازارشکێن

چ بەهۆی ژانەسەرەوە یان هەر هۆکارێکی ترەوە ئەو جۆرە دەرمانانە بخورێت، نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت بەڵکو بە شێوەیەکی ڕێکخراو بخورێن، بۆئەوەی زیان بە ئەرکی گورچیلە نەگەیەنێت، ئەگەری هەیە زۆرخواردنیان هۆکاربێت بۆ توشبوونی گورچیلەکان بە نەخۆشی درێژخایەن.

پڕۆتینەکان

زیادەڕەویکردن لە خواردنی ئە وخۆراکانەی پڕۆتینیان تێدایە بەتایبەت گۆشتی سور زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن، بەڵکو دەبێت سود لە پڕۆتینی ڕووەکیش وەربگیرێت.

شەکر

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە گۆڤاری "ئیپیدمیۆلۆجی" زانستیی بڵاویکردووەتەوە، ئەو خواردنەوانەی ڕێژەی شەکر تێیاندا بەرزە ڕۆژانە بخورێنەوە هۆکارن بۆ لەکارکەوتنی گورچیلەکان و سیستمی میزەڕۆ.

Image result for damage kidney