سەردێڕ:

پزیشکان تۆپەڵێک موویان لە گەدەی کچێکدا دەرهێنا

فۆتۆ: 
2019-11-15

3244 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکانی نەخۆشخانەی شاری لیوبێرتسی لە مۆسکۆ لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە تۆپەڵێک موویان لە گەدەی کچێکدا دەرهێنا، هۆکاری بوونی ئەو مووە زۆرە لەگەدەیدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام ئارەزووی خواردنی قژی خۆی کردووە.

ماڵپەڕی ئینتەر ڤاکس نوسیوویەتی، ئەو کچە دووچاری نەخۆشی Rapunzel syndrome بووەتەوە کە ئارەزووی خواردنی موو زیاد دەکات، لە ڕۆژانی خوێندنگەیەوە بەردەوام قژی خۆی خواردووە، بەهۆیەوە باری تەندروستی تێکچووە.

توانراوە بە نەشتەرگەریی تۆپەڵە مووەکە دەربهێنن کە درێژیی ٢٠ سانتیمەتر و پانی ١٥ سانتیمەتربووە، زۆربەی ناوپۆشی گەدەی داگیرکردبوو.

پزیشکانی ڕایانگەیاندووە، نەخۆشی Rapunzel syndrome حاڵەتێکی دەگمەنە، ئەگەر لەکاتی خۆیدا نەشتەرگەریی بۆ نەخۆشەکە نەکرێت گیان لەدەستدەدات

پۆریس پیلۆزۆروڤ گەورە پزیشکی دەروونی لە مۆسکۆ ئاشکرایکردووە، ئەو حاڵەتە جۆرە نەخۆشییەکی دەروونییە و مەترسیی گەورەتری لێدەکەوێتەوە ئەگەر زووتر کەسی توشبوو چارەسەرنەکرێت.

Related image

Image result for Laparoscopic removal of trichobezoar (Rapunzel syndrome)