سەردێڕ:

هێمن هەورامى: لەم خولەى پەرلەماندا دەستورى هەرێم دەنوسرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-11-14

1671 جار خوێندراوەتەوە

 جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، لەم خولەى پەرلەمانى کوردستاندا دەستورى هەرێم دەنوسرێتەوە و دەنگى لەسەر دەدرێت.

بەپێی راگەیەنراوێکى پەرلەمانى کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩، هێمن هەورامى، لە میانەى کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ چاندراموولى کۆمار کونسوڵى هیندستان لە هەرێم، جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی هیندستان کردووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، جێگری سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاندووە، "لەئێستادا پەرلەمانی کوردستان بە نیازە لەم خولەی پەرلەماندا دەستورێک بۆ هەرێم بنووسێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت"

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە خولى پێشووى پەرلەمانى کوردستاندا لەلایەن لیژنەى نووسینەوەى دەستورچەند ماددەیەکى دەستور نوسرانەوە، بەڵام بەهۆى پەکخستنى پەرلەمان و کێشەى نێوان لایەنە سیاسییەکانەوە وەستێنرا.