سەردێڕ:

زانایان نهێنی تەمەن درێژی ئاشکرادەکەن

فۆتۆ: 
2019-11-14

39939 جار خوێندراوەتەوە

لێکۆڵینەوەیەکى زانستى لە ژاپۆن نهێنى تەمەندرێژى دۆزیوەتەوە و دەریخستووە، تەمەندرێژى پەیوەندى بە شێوازى ژیانەوە نییە.

زانایانى زانکۆى ''کیئۆ''ى ژاپۆن، توێژینەوەیەکیان لەسەر ئەو کەسانە کردووە کە تەمەنیان لە ١٠٠ ساڵ زیاترە و بەدواى هۆکارى درێژى تەمەنیاندا گەڕاون،  ئەو زانایانە لە توێژینەوەکەیاندا بۆیاندەرکەوتووە، درێژى تەمەن پەیوەندى بە شێوازى ژیانەوە نییە وەک ئەوەى زۆربەى خەڵکى گوماندەکەن، بەڵکو توێژینەوەکە دەریخستووە درێژى تەمەن پەیوەندى بە سروشتى سیستمى بەرگرى لەشەوە هەیە کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکى دیکە جیاوازە.

بە پێى ئەو توێژینەوەیە، مرۆڤەکان لە خرۆکە سپییەکانی ناسراو بە (T cells)دا جیاوازن.

ئەو زانایانە، دەیان هەزار خانەیان لە لەشى ئەو کەسە بەتەمەنانە وەرگرتووە و بۆیان دەرکەوتووە، سیستمى بەرگرى لەشى ئەو کەسانە زۆرچالاکن و بەشێوەیەکى خێرا هێرشدەکەنە سەر ڤایرۆسەکان و خانە شێرپەنجەيیەکان، ئەوجۆرە هێرشکردنە لە کەسانى ئاسایدا بەدیناکرێت.

هەروەها بەپێى ئەو توێژینەوەیەى کە لە سەنتەرى ''ڕیکن'' بۆزانستە پزیشکییەکان لە زانکۆى ''کیئۆ''ى ژاپۆن کراوە، دەرکەوتووە، ئەوکەسانەى تەمەنیان لە ١٠٠ ساڵ زیاترە ژمارەى خانەکانى ''CD 4 T'' لە خوێنیاندا بە بەراورد بەکەسانى دیکە زۆر زیاترە و ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى مرۆڤ تەمەنێکى درێژتر بژى.

إ.م