سەردێڕ:

پنتاگۆن: هەفتەیەکی دیکە هێزەکانمان لە کۆبانی دەکشێنینەوە

فۆتۆ: 
2019-11-14

4383 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کشانەوەی تەواوی هێزەکانی وڵاتەکەی لە شارۆچکەی کۆبانێ هەفتەیەکی دیکەی پێویستە.


وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کشانەوەی تەواوی هێزەکانی وڵاتەکەی لە شارۆچکەی کۆبانێ هەفتەیەکی دیکەی پێویستە.

مارک ئیسپەر راشیگەیاند، لە ئێستادا نزیکەی ٦٠٠ سەربازی ئەمریکی لە سوریا بوونیان هەیە و بەراورد بە مانگی ڕابردوو، کە دەستکراوە بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانیان، نزیکەی ٤٠٠ سەرباز کشاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرباری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانیان، بەردەوامن لە هاوبەشیپێکردن و پشتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

وەزیری بەرگری ئەمریکا وتیشی، هەسەدە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا.