سەردێڕ:

رۆژى یەکشەممە موچەى ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

فۆتۆ: 
2019-11-14

72564 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، رۆژى یەکشەممە ١٧ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ موچەى وەزارەتى کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسى لەوەکرد، هەمان رۆژ موچەى کەمئەندامان دابەشدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم موچەیەى لە مانگى یانزەدا دابەشدەکرێت، موچەى مانگی هەشتە و تا ئێستا حکومەت هیچ پلانێکی بۆ دانەوەى موچەى مانگەکانی دیکە ئاشکرانەکردووە.