سەردێڕ:

شەوى رابردوو دەستڕێژی گولە لە بینای قائیمقامییەت و پۆلیسی چەمچەماڵ کرا

کەس لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە
گرافیکی هەواڵی NRT
فۆتۆ: NRT
2019-11-14

5324 جار خوێندراوەتەوە

شەوی ڕابردوو لە ئوتومبێلێکەوە دەستڕێژی گوللـە لە هەردوو بینای قائیمقامییەت و پۆلیسی چەمچەماڵ کراوە.

محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو، ١٣/١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، نزیک بە کاتژمێر ١٢ی شەو، لەناو ئوتومبیلێکی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللـە لە هەردوو بینای قائیمقامییەت و بینای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چەمچەماڵ کراوە.

ڕاشیگەیاند، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵکو زیانی ماددی بەر دەرگا و دیواری هەردوو بیناکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشدا، هەردوو بیناکە بە تەنیشت یەکەوەن و تا ئێستاش، هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بینای قائیمقامییەت و پۆلیس، دوو بینای حکومین و لەڕووی یاساییەوە، دەستدرێژیکردن بۆ سەریان، وەکو دەستدرێژیکردن بۆ سەر یاسا دەکەوێتەوە.