سەردێڕ:

پۆلیسى عێراق ١١ بۆمبی چێندراویان لە کەرکوک پوچەڵکردەوە

فۆتۆ: 
2019-11-14

969 جار خوێندراوەتەوە

پۆلسى فیدراڵى عێراق ڕایگەیاند، ١١ بۆمبی چێندراویان لە باکورى خۆرئاواى کەرکوک پوچەڵکردووەتەوە.

جەعفەر بەتات فەرماندەى پۆلیسى فیدراڵى بە میدیاکانی راگەیاند، لەناوبردنى بۆمبەکان لە ناحیەى پردێ بووە بە دورى ٤٠ کیلۆمەتر لە باکورى خۆرئاواى کەرکوک.

هەرچەندە لە ساڵى ٢٠١٧وە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق کۆتایهاتنى داعشى راگەیاند، بەڵام کردەوەى چەکدارى و دۆزینەوەى بۆمب و تەقەمەنى لە کەرکوک و شارەکانى دیکەى عێراق تا ئێستا بەردەوامە.