فۆتۆ:
2019-11-14
12577 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم کەش و ھەواى شارەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمانی شارەکانی ھەرێم نیمچە هەور دەبێت لەهەندێک ناوچەش دەگۆڕێت بۆهەورى تەواو.
ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٤ پلە دەبێت، و لە سلێمانی ١٠ پلە و لە دھۆک ١٣ پلە، لە کەرکوکیش ١٣ پلە دەبێت.
بۆ سبەینێش نزمترین پلەى گەرما لە هەولێر ١٤ پلە دەبێت، سلێمانى ١٠ پلە، دهۆک ١٢ پلەو، کەرکوک ١٤ پلە دەبێت.


