سەردێڕ:

ڕۆژئاوای کوردستان.. ئاسایش ئەنجامدەری تەقینەوەکەی قامیشلۆی دەستگیرکرد

ساتی تەقینەوەکەی قامیشلۆ، ڕۆژئاوای کوردستان
فۆتۆ: میدیاکان
2019-11-14

4112 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووی قامیشلۆی دەستگیرکرد.

شەوی ڕابردوو، لە بەیاننامەیەکیدا، ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، کەسێکیان بەناوی ئەحمەد جاسم مستەفا، ئەنجامدەری سەرەکی و چەند کەسێکی دیکەی بەشدار لە تەقینەوەکە دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر ئەو ئامێرانەدا گرتووە کە لە تەقینەوەکەدا بەکارھاتوون.

ھاوکات ئاماژەیان بەوەشداوە، دوای لێکۆڵینەوەیان لە ئامێرە بەکارھاتووەکان، ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ئەو ئامێرانە لە لایەن کەسێکەوە فەرمانیان بۆ ھاتووە کە لە تورکیا دەژیێت.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان زنجیرەیەک تەقینەوە ڕوویدا و تێیدا، پێنج ھاوڵاتی مەدەنی شەھیدبوون و ٢٦ی دیکەش برینداربوون کە چواریان لە ھێزەکانی ئاسایش بوون.