سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتى رفاندنى بەرپرسێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق

پلەى لیوایە
فۆتۆ: 
2019-11-14

45505 جار خوێندراوەتەوە

ساتى رفاندنى بەرپرسێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لە ناوەراستى شارى بەغدادى پایتەخت بڵاوکرایەوە.

بەپێى گرتە ڤیدیۆکە کە بڵاوکراوەتەوە، یاسر عەبدولجەبار کە پلەى لیواى هەیە وبەرێوەبەرى پەیمانگاى باڵایە لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق لەلایەن چوار ئۆتۆمبێلى جام رەشەوە ڕێگەى پێگیراوە و دەیرفێنن.

بەپێى ئامارەکانى هێزە ئەمنییەکانى عێراق، لە سەرەتاى خۆپیشاندانەکانى ئۆکتۆبەرى رابردوەوە تا ئێستا، چارەنووسى ٢٦ چالاکى مەدەنى و خۆپیشاندەر دیارنییە و بێسەروشوێنن، هەروەها لە بەغداد و بەسرە سێ چالاکى مەدەنى کوژراون، لەگەڵ دەستگیرکردنى نزیکەى ٤٠٠ چالاکى مەدەنى و خۆپیشاندەر لە بەغداد و شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق.