سەردێڕ:

شارەزایەکى ئەمریکی: خانەوادەى بارزانی بە بەهاى ٤٧ ملیۆن دۆلار دوو ڤێلایان لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا کڕیوە

فۆتۆ: 
2019-11-13

75861 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکى ئەمریکى لە بوارى بازاڕى سەرمایەداریی کەسایەتییە جیهانییەکان لە نووسینێکدا باسی لەوە کردووە، "ماڵباتى بارزانى بە بەهاى ٤٧ ملیۆن دۆلار دوو ڤێلایان لە ویلایەتى کالیفۆڕنیاى ئەمریکا کڕیوە."

جەیمیس ماککەلین لە پێگەی "ڤاریتی" نووسیویەتى، "ئەو دوو ڤێلایە یەکێکیان رووبەرەکەی هەزار و ٩٣٥ مەتر دووجایە و ئەوی دیکەشیان بریتییە لە هەزار و ٩٩ مەتر دووجا، نۆ گەرماویشی تێدایە. "

ئەو شارەزا ئەمریکییە، کە وێنەی ڤێلاکانیشی لەگەڵ نووسینەکەیدا بڵاوکردووەتەوە، ئەوەى ئاشکراکردووە، "هەر لە ڤێلاکاندا یاریگای باسکە و بۆڵینگ و فیتنێس و چەندین بەشی دیکەى تێدایە  و دەکەوێتەناوچەی بێڤێرلی هێڵس لە شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا."

ئەوەشى خستووەتەڕوو،"خانەوادەی بارزانی لە ڕێگەی کوردێکی دانیشتووی ویلایەتی ڤێرجینیا بەناوی هەڤاڵ دۆسکی

ئەم دوو ڤێلایەیان کڕیوە، کە لە هەردوو کوڕەکەی مەسعود بارزانی نزیکە، بە ناوەکانی مەسرور بارزانی و مەنسور بارزانی."

لە کۆتایی نووسینەکەیدا هاتووە، "کڕینی ئەم دوو خانووە لەلایەن خانەوادەی بارزانییەوە سەلمێنەری ئەوەیە کە تەواوی ئەو گەندەڵیانەی لە پێشوو لەسەریان بڵاوکراوەتەوە لە میدیاکانی ناوخۆی کوردستان ڕاستن، وەکو خەرجکردنی زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار تەنها لە شەوێکدا لەلایەن مەنسور بارزانییەوە".

لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا جەیمس ماککەلین کوردستان بە "بارزانستان" ناودەبات و دەڵێت، "خانەوادەی بارزانی بەهۆی ئەوەى کە خاوەنى کۆمپانیاکانى نەوتن، بوون بە خاوەن سەرمایە و لە ڕێگەیەوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا پتەوکردبوو، تا ساڵی ۲۰۱۷ وەکو هاوپەیمانێکی ئەمریکا دەردەکەوتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

 ناوچەی بێڤێرلی هێڵس یەکێکە لە راقیترین شوێنەکانی شاری لۆس ئەنجلس و زۆرینەی سەرمایەدار و ئەستێرەکانی سینەما و هونەر لەوێ نیشتەجێن.

foothill-manor-12

masrour-barzani-house-virginia-1foothill-manor-11foothill-manor-7

foothill-manor-5

maison-613-22

maison-613-21

maison-613-18

maison-613-17

maison-613-16

maison-613-15

maison-613-14

maison-613-13

maison-613-12

maison-613-11

maison-613-10

maison-613-9

maison-613-8

maison-613-7

maison-613-6

maison-613-5

maison-613-4

maison-613-3

maison-613-2

maison-613-1