سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. پشیلەیەک یەک جەستە و دوو ڕووخساری هەیە

فۆتۆ: 
2019-11-13

10487 جار خوێندراوەتەوە

پشیلەیەی کە بە دوو ڕووخسارەوە لە دایكبووە، توانی پێشبینییەکانی پزیشکان بشکێنێت و لەژیاندا بمێنێتەوە.

 لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، پشیلەکە کەناوی "دیو"ە هەرچەندە لە زگماکییەوە بە جەستەیەکی نا تەواوەوە لەدایكبووە، بەڵام توانیویەتی ژیانێکی سروشتی بژی و بەردەوام بێت لە گەورەبوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەرابردوودا هەر پشیلەیەکی دیکە کە بەهەمان کێشەوە لەدایكبووبێت تەنها بۆماوەی چەند رۆژێك ژیاوە، بەڵام دیو توانیویەتی لە ژیاندا بمێنێتەوە بەهاوکاری خاوەنەکەی کە دکتۆری ڤێرتەرنەرییە و لە ئێستدا تەمەنی چورا مانگ دەبێت.

خاوەنەکەی دیو بەردەوام هەموو ڤیدیۆکانی پشیلەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووكدا بڵاودەکاتەوە، بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕەش هاوسۆزی خۆیانی بۆ دەردەبڕن.

لەم دواییانەدا ڤیدیۆیەکی دیوی بڵاوکردووەتەوە کە دەرکەوتووە بە هەردوو دەمی خواردن دەخوات و ئەگەر بەو جۆرە نان نەخوات ئەوا هەست بە تێربوون ناکات.

خاوەنەکەی وتوویەتی: هەرچەندە ئەم پشیلەیە کێشەیەکی زۆری هەیە و ژیانی قورسە، بەڵام پێناچێت ئەمە بێزاری کردبێت و بەردەوامە لە گەورەبوون.

ژ.ن