سەردێڕ:

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

دوو پڕۆژە یاساى رەوانەى پەرلەمان کرد
فۆتۆ: 
2019-11-12

1970 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی عێراق کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

لە راگەیەنراوێکى حکومەتى عێراقدا هاتووە، لە دانیشتنى ئەمڕۆ ١٢ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ حکومەتى عێراق بڕیاریدا کاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە بریاربوو لە ١ى نیسانى ساڵى داهاتوو بکرێت بۆ کاتێکى نادیار دوابخرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، حکومەت رەزامەندى لەسەر هەردوو پڕۆژە یاساى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان و یاساى هەلبژاردنى پەرلەمانى عێراق داوە و رەوانەى پەرلەمانى کردووە بۆ تاوتویکردن و دەنگدان لەسەرى.

پێشتر ئەندامێکى کۆمسیاران رایگەیاندبوو، کە ئامادەکارى تەواویان کردووە بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان کە بڕیارە لە یەکى نیسانى ساڵى داهاتوو بکرێت و هیچ گۆڕانکارییەک لە کاتى ئەنجامدانیدا نەکراوە.

پەرلەمانى عێراق لە دانیشتنى رۆژى ٢٨ى مانگى رابردوودا دەنگیدا بە هەڵوەشاندنەوەى ئەنجومەنى پارێزگاکان و قەزاو ناحیەکان.