سەردێڕ:

بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدەکانى بۆ پۆستى بریکارى وەزارەتەکان یەکلایی کردەوە

چوار بریکارى بەرکەوتووە
فۆتۆ: 
2019-11-12

6826 جار خوێندراوەتەوە

بزوتنەوەی گۆڕان کاندیدەکانى بۆ پۆستى بریکارى وەزارەتەکانى شارەوانى و کارەبا و ناوخۆ و پەروەردە یەکلایی کردەوە.

سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەی گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کاندیدی چوار بریکاریان بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانە پێشکەشکردووە کە لە حکومەتی نوێدا بەر بزوتنەوەکە کەوتووە.

ئاماژەى بەوەشکرد، مستەفا سەلیم ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى و باژێروانى مەکۆى ڕانیەى گۆڕان، بۆ پۆستى بریکارى وەزارەتى ناوخۆ دیاریکراوە، سەیوان عەلیش کە ئەندامى جڤاتى گشتییە بۆ پۆستى بریكاری وەزیری پەروەردە دیاریکراوە.

ئەوەشى خستەروو، بۆ پۆستى بریکارى وەزارەتى كارەبا کامیل قەزاز دیاریکراوە و چالاكى موهەندیسیش بۆ بریكاری وەزارەتى شارەوانی دیاریکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ١٨ى شوباتى ٢٠١٩دا، پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، رێكەوتنێكیان تایبەت بەپێکهێنانى كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم واژۆكرد و بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری حکومەتی کرد.