سەردێڕ:

وەزیری كشتوكاڵ: دەستبەسەر بەرهەمی قەدەغەكراوی ناو عەلوەکاندا دەگرین

''داوای هاوکاری لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە''
فۆتۆ: 
2019-11-11

2810 جار خوێندراوەتەوە

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نوسراوێكدا داوا لەوەزارەتی ناوخۆ دەكات، دەستبەسەر بەرهەمی قەدەغەكراودا بگیرێت لە عەلوەكان.

لە نوسراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاودا هاتووە، دوای سەردانکردنى لیژنەى ئەو وەزارەتە بۆ عەلوەی هەولێر تێبینیان كردووە، لەگەڵ ئەوەى چەندین بەرهەم لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە قەدەغەكراوە، بەڵام ئەو بەرهەمانە هاوردەى بازاڕەکانى هەرێم کراون، بۆیە وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم بڕیارى دەستبەسەراگرتنى ئەو بەرهەمانەى دەرکردووە.

لەنوسراوەكەدا باس لەوەشكراوە، لیژنەكانی پشكنینی بازاڕ بەرپرسیارن لەجێبەجێكردنی بریارەكانی حكومەت.

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتى هەرێم ڕاشیگەیاندووە، هەر بەرهەمێكی قەدەغەكراو لە عەلوەكانی كڕین و فرۆشتن بگیرێت، راستەوخۆ دەستیبەسەردا دەگرن و سزای دارایی خاوەنی شوێنەكەش دەدەن.

ئاماژەش بەوەکراوە، ئەم بڕیارەى وەزارەت لە ڕۆژى ١ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩ وە چۆتە بوارى جێبەجێکردنەوە.