سەردێڕ:

عێراق.. لە ساڵى داهاتوودا ٢٣٩ هەزار کەس دادەمەزرێن

بڕیارەکە هەرێم ناگرێتەوە
فۆتۆ: 
2019-11-11

13206 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پەڕلەمانى عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەى ساڵى ٢٠٢٠ دا پارە بۆ دامەزراندنى ٢٣٩ هەزار پلەى وەزیفى تەرخانکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ى تشرینى دووەمى ٢٠١٩  فازیل جابر پەڕلەمانتارى عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەى ساڵى داهاتوودا جێگەى دامەزراندنى ٢٣٩ هەزار کەس کراوەتەوە و حکومەت پارەى بۆ تەرخانکردووە.

ناوبراو وتیشى،  ئەو ژمارەیە بەسەر سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانى حکومەتدا دابەشدەکرێت و ئەنجومەنى خزمەتگوزارى ناوەندى لە بەغدا هەڵدەستێت بە دابەشکردنى ئەو ژمارە پلەى وەزیفیە بەسەر پارێزگاکاندا، بێ ئەوەى هیچ ئاماژەیەک بە پارێزگاکانى هەرێم بکات.

 ئەو ئەندام پەڕلەمانە ئەوەشى خستووەتەڕوو، هەموارکردنەوەى یاساى خانەنشینکردن دەرفەتێکى باش دەداتە حکومەت بۆ دامەزراندنى دەرچووانى زانکۆ و پەیمانگاکان، بەپێى ئەو یاساکە تەمەنى خانەنشینکردن کەمکراوەتەوە بۆ ٦٠ ساڵ.

ئەم بڕیارەى حکومەتى عێراق لەکاتێکدایە ماوەى چەند ساڵێکە حکومەتى هەرێم دامەزراندنى ڕاگرتووە