سەردێڕ:

وێنە.. پیاوێک بەهۆی باڵایەوە هیچ هۆتێلێک پێشوازیی لێناکات

فۆتۆ: 
2019-11-09

32916 جار خوێندراوەتەوە

 هاندەرێکی یانەیەکی ئەفغانی بەهۆی درێژیی باڵایەوە لەلایەن هیچ هۆتێلێکی هیندستانەوە پێشوازیی لێنەکرا، بە جۆرێک ئامادە نەبوون ئەو پیاوە وەک میوان لە هۆتێلێک قبوڵبکرێت.

کەناڵی نیودەلهی ئاشکرایکردووە، شیرخانی ئەفغانی گەشتی بۆ لەکناو کردووە بە مەبەستی ئامادەبوونی لە یاریی کریکێت لە نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەی و هینددا، بەڵام هەرگیز چاوەڕێی ئەوەی نەکردووە بەهۆی باڵایەوە ڕووبەڕووی کێشە ببێتەوە.

یەکەم کێشە کە ڕووبەڕووی بووەتەوە، نەبوونی شوێنی مانەوە بووە، چونکە بەهۆی درێژییەکەیەوە کە ٢.٤٨ مەترە هیچ هۆتێلێک ئامادە نەبووە وەک میوان قبوڵی بکەن، بەو هۆیەوە خان سەردانی بنکەی پۆلیسی کردووە تا کێشەکەی بۆ چارەسەر بکەن و، هۆتێلێکی گونجاوی بۆ بدۆزنەوە.

بەهۆی باڵاکەیەوە سەدان کەس لەبەردەم ئەو هۆتێلەی تێیدا ماوەتەوە چاوەڕێیان کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی بێزارکردنی، ناچار پۆلیس بەردەوام لەگەڵیدا بووە تا کێشەی ڕووبەڕوو نەبێتەوە.

Image result for ‫شير خان الأفغاني‬‎