سەردێڕ:

خۆپیشاندان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامە

فۆتۆ: 
2019-11-09

992 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەغدا، ئومێد محەمەد

 لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندان لە ڕۆژی ١٦ هەمدا بەردەوامە و ماوەی چوار ڕۆژیشە هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕاگیراون.

ئومێد محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە بەغدا ڕایگەیاند، خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە مەیدانی تەرحریر بەردەوامە و خۆپیشاندەران لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆئەوەی بچنە ناوچەی سەوزو هێزە ئەمنییەکانیش بە بۆمبى فرمێسکڕێژ ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

لەناوچەى بابولموعەزەمیش دەنگى تەقینەوە یەکى بەهێز بیسترا.

لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٥ی ئەم مانگەشەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە بەغدا و زۆرینەی شارەکانی عێراق ڕاگیراون، بە ئامانجی ئەوەی خۆپیشاندانەکان کۆتاییان بێت و پەیامەکانی خۆپیشاندەران بڵاونەبنەوە.

بەپێی ئامارەکانیش، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە، تائێستا نزیکەی ٣٠٠ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون و بە هەزاران کەسی دیکەش برینداربوون.