سەردێڕ:

ئەمڕۆ یادی مەولود لە شارەکانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ ١٢ی ڕەبیعی یەکەمی ١٤٤١ کۆچییە
فۆتۆ: 
2019-11-09

2028 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٩ی تشرینى دووەمی ٢٠١٩، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ١٢ی ره‌بیعی یه‌كه‌می ١٤٤١ی كۆچی، ڕۆژی لەدایکبوونی موحەمەد، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامە (دروودی خودای لەسەربێت) و، بەو بۆنەیەوە لە شارەکانی هەرێم ئەو یادە دەکرێتەوە.

ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان، به‌بۆنه‌ی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامه‌وه،‌ که‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی ئەنجامدەدەن و شیرینی و نوقڵ دەبە‌خشنەوه‌، هاوکات مەراسیمی ئاینییش لە مزگەوت و ماڵ و شوێنە گشتییەکاندا بە بۆنەی ئەو یادەوە بەڕێوەدەچێت.

مێژووی سەرهەڵدانی ئەم یادە لە کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی سەدەی شەشەم، یەكەم كەس ئەو یادەی كردبێ‌ سوڵتان موزەفەرەدینی هەولێر بووە، وەك مێژوونووسان ئیبن کەسیر و ئیبن خەلەکان باسیانكردووە، سوڵتان موزەفەرەدین ئاهەنگی بەو بۆنەیەوە گێڕاوە و خواردنی بە خەڵك و هەژاران داوە.

هەرچەندە بەشێک لە ئاینناسان ئەم یادە بە زیادکردن لە ئایین وەسفدەکەن و دەڵێن، نابێت بەو شێوەیە بکرێتەوە، چونکە لە سەردەمی هاوەڵانی پێغەمبەردا نەکراوە.