سەردێڕ:

ئەمریکا ئاگادارى هەر هێرشێکى ئەتۆمى دەبێت پێش ڕوودانى بە ماوەیەک

فۆتۆ: 
2019-11-09

8824 جار خوێندراوەتەوە

پێشبڕکێى وڵاتە زلهێزەکان تەنها لە بەدەستهێنانى چەکى ئەتۆمیدا نییە، بەڵکو لە چۆنێتى بەرگریکردنیشدا ڕکابەرى یەکتر دەکەن.

وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا ''پنتاگۆن'' تەکنیکێکى نوێى ئاشکراکردووە، کە لە توانایدایە هێرشى ئەتۆمى بۆ سەر ئەمریکا پێش روودانى بە ٣٠ خولەک ئاشکرا بکات.

ئاژانسى سکاى نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئێستا وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا خاوەنى تەکنیکێکى نوێ و بێوێنەیە لەسەر ئاستى جیهان، کە دەتوانێت هەر هێرشێک لە هەر شوێنێکى جیهانەوە پێش ڕوودانى بە ٣٠ خولەک ئاشکرا بکات، ئەمەش دەتوانێت ڕۆڵێکى بەرگریکاریى باش بگێڕێت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا.

لە هەواڵەکەشدا هاتووە، ئەو تەکنیکە نوێیە بە جۆرێک پڕۆگرام کراوە کە زانیارى لەسەر بەئامانجگرتنى شوێنەکان لەلایەن موشەکە ئەتۆمییەکانەوە ئاشکرادەکات، بەڵام ئەمریکا وردەکارییەکەى ئاشکرانەکردووە.

ئەو تەکنیکە نوێیە هێرشە دەریایى و ئاسمانى و وشکانییەکانیش پێش ڕوودانى ئاشکرا دەکات، ئەوەش فرسەتێکى باش دەدات بە سوپاى ئەمریکا بۆ ڕاگرتن و پەکخستنى هێرشەکان.