سەردێڕ:

لە هەولێر كەسێك كوژراو دوو كەسی ديكەش برینداربوون

فۆتۆ: 
2019-11-08

30121 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئومێد چۆمانى

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە شەقامی شەست مەتری هەولێر كەسێك كوژراو دوو كەسی دیکەش برینداربوون.

هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە سەر شەقامی شەست مەتری و لە نزیك چواریانی شۆرش –هەولێر دوو كەس کە لەو شوێنە دەگەن بە یەك لە ئەنجامدا یەكێكیان تەقە دەكات و كەسێك دەكوژێت و دوانی تریش بریندار دەكات.

هۆگر عەزیز ئاماژەى بەوەشکردووە، پۆلیس لێكۆڵینەوەی دەست پێكردوە دەربارەى ڕووداوەکەو ناسنامەی ئەو كەسەش ئاشكرایە كە تاوانەكەی ئەنجامداوە بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەكراوە.

بەپێی ئامارى بەڕێوەبەرایەتییەکانى پۆلیس لە پارێزگاکانى هەرێم، ئامارەکانى کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێم ڕوو لەزیادبونە.